ترامپ سەبارەت بە ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا و پیرۆزبایی لێكردنی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ئه‌و ووڵاته، ڕایگه‌یاند “ ڕووسه‌كان ده‌توانن هاوكاریمان بكه‌ن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كۆریای باكوور، ئۆكراین، داعش و ئێران ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ركردنی نزیكبوونه‌وه له پێشبڕكێی چه‌ك”.
له وه‌ڵامی كاردانه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكی به‌هۆی په‌یوه‌ندیكردن و پیرۆزبایی كردن له ڤلادیمر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ئه‌و ووڵاته، ترامپ له تویتێكدا وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه.
ترامپ تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا باراك ئۆباماش په‌یوه‌ندی به پوتینه‌وه كردووه، ووتی “میدیای درۆزن شێت كراوه. چونكه ده‌یانه‌وێ پوتین كاوڵ بكه‌م. به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چن. مامه‌ڵه‌ی باش له‌گه‌ڵ ڕووسه‌كان و ئه‌وانی دی كارێكی باشه و خراپ نییه. ڕووسه‌كان ده‌توانن هاوكاریمان بكه‌ن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كۆریای باكوور، ئۆكراینا، داعش و ئێران ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ركردنی نزیكبوونه‌وه له پێشبڕكێی چه‌ك”.
ترامپ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه سه‌رۆكی پێشووتر جۆرج ده‌بیلیو بوش‌یش هه‌وڵی ده‌دا مامه‌ڵه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ رووسیا بكات به‌ڵام ڕاوێژكاره‌كانی زیره‌ك نه‌بوون، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌می ئۆباما هیلاری كلینتۆنیش باسی له‌وه كردبوو به‌ڵام له توانایدا نه‌بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە