پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی یۆنان : ئانکارا دەیەوێت کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکە بکات
سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگەیاند، تورکیا کاری نایاسایی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئەنجامدەدات، ئەوەش پێشێلکارییەکە کە پێویستە رێکاری نێودەوڵەتی بەرامبەر بگیردرێتەبەر.
کیریاکۆس میتۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند : یۆنان ئامادەیە بەرەنگاری دوژمنکارییەکانی تورکیا و زێدەخوازییەکانی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بێتەوە، بەپێی پەیماننانەی نەتەوە یەکگرتوەکان.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری نیکۆس ئاناستاسیادس، سەرۆک کۆماری قۆبرس بڵاویکردەوە، قۆبرس ئیدانەی دوژمنکارییەکانی تورکیا دەکات لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، کە دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە، داواشیکرد ئاڵۆزییەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دانووستانەوە چارەسەر بکرێت.
سەرۆکی قوبرس باسی لەوەشکرد، ویستی تورکیا لە فراوانکردنی گەڕانەکانی بەدوای نەوت و گازی سرووشتی لە دەرەوەی سنوورە ئاوییەکانی ووڵاتەکەی ئەوەدەردەخات، کە ئانکارا دەیەوێت کۆنتڕۆڵی تەواوی ناوچەکە بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە