بەھۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەرێتییەوە، زیاتر لە (١٠٠) پەنابەری عێراقی بەخواستی خۆیان لە فنلەنداوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان گەڕێندرانەوە.
لە راپۆرتێکدا، پێگەی فری سپیچ تایمزی فنلەندی بڵاویکردووەتەوە، کە لەماوەی رابردوودا حکومەتی فنلەندا سیاسەتی خۆی لەبارەی پەنابەرانەوە گۆڕیوە و لەئێستادا عێراقییەکان وەک پەنابەر مامەڵەیان لەگەڵدا ناکرێت، بەڵکو بە کۆچبەری نایاسایی دادەنرێن و بەو شێوەیەش وەک پەنابەر مافی وەرگرتنی چاودێری کۆمەڵایەتی و ھاوکاری دارایی و نیشتەجێبونی بێ بەرامبەریان لەو وڵاتەدا نابێت.
ئاشکراشکراوە، کە زیاتر لە (١٠٠) پەنابەری عێراقی بەخواستی لەفنلەنداوە بۆ وڵاتەکەیان گەراونەتەوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی بێھیوا بوون لە وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لەفنلەندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە