گەنجێکی ئۆرمیەیی لە لایەن دەزگای هەواڵگری ئێرانەوە بێسەروشوێن کرا

گەنجێکی ئۆرمیەیی لە لایەن دەزگای هەواڵگری ئێرانەوە بێسەروشوێن کرا

پەیامی کورد    ...    گەنجێکی ئۆرمیەیی لە لایەن دەزگای هەواڵگری ئێرانەوە بێسەروشوێن کرا

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوێنێ سێشەممە، ٢٥ی فێبریوەری ٢٠٢٠ هێزەکانی سەر بە دەزگای هەواڵگری ئێران لە ئۆرمیە لاوێکی کوردیان بە ناوی "سیروان محەممەدی" دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کوردە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کراوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو لاوە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە