پەیامی کورد ... بەریتانیا : نەناردنی منداڵان بۆ قوتابخانە بۆشاییەک بۆ دەرفەتەکانی ئایندەیان درووست دەکات
وەزیری پەروەردەی بەریتانیا نامەیەکی کراوەی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان ئاراستەی دایک و باوکان کرد و تێیدا ئاماژەی بەوەکردوە، نەناردنی منداڵان بۆ قوتابخانەکان بۆشاییەکی بۆ دەرفەتەکانی ئایندەیان درووست دەکات.
بە پێی هەواڵەکان ئەمڕۆ یەکشەممە گاڤین ویلیامسۆن وەزیری پەروەردەی بەریتانیا لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نامەیەکی کراوەی ئاراستەی دایک و باوکان کردوە و تێیدا هانی دایک و باوکانی داوە منداڵەکانیان بنێرنەوە بۆ قوتابخانەکان ئەگەرنا "بۆشاییەکی بۆ دەرفەتەکانی ئایندەیان درووست دەکات".
وەزیری پەروەردە لەنامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، نەڕۆشتن بۆ قوتابخانە لەترسی تەندرووستی و خۆشگوزەرانییان گەورەترە.
ئەم لێدوانەی وەزیری پەروەردە لەکاتێکدایە، تەنها دوو رۆژی ماوە بۆ دەستپێکردنەوە دەوامی قوتابخانەکان و رەخنەی تووندی پەرلەمانتاران و مامۆستایانیش لەچۆنیەتی مامەڵەکردنی حکوومەت لەگەڵ پەتای کۆرۆنا بەردەوامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە