یەکیتی ئەورووپا  : ئەمریکا ناتوانێ گەمارۆی نێودەوڵەتی لە دژی ئێران بسەپێنێت

یەکیتی ئەورووپا  : ئەمریکا ناتوانێ گەمارۆی نێودەوڵەتی لە دژی ئێران بسەپێنێت

پەیامی کورد      ...     یەکیتی ئەورووپا  : ئەمریکا ناتوانێ گەمارۆی نێودەوڵەتی لە دژی ئێران بسەپێنێت .

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا سەرەڕای جەخت کردنەوە لە سەرە ئەوەی کە ئە ریکا ناتوانێ گەمارۆوە نێودەڵەتییەکانی لە دژی ئێران بە کار بهێنێت ، ڕایگەیاند کە دەبێ ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی بپارێزرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک جۆزێپ بۆرل نوێنەری باڵای یەکیتی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەوە و کاروباری ئەمنییەتی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە سەر قسەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ جیبەجێ کردنی پیلانی بەناونابگ بە " مێکانیسمی ماشە " و گەڕانەوەی هەموو گەمارۆوە نێوەدەوڵەتییەکان دژی ئێران کاردانەوەی نیشاندا .

بۆرل لە بەیاننامەکەیدا جەختی کردەوە کە واشینتۆن ناتوانێ گەمارۆوە نێودەوڵەتییەکانی دژی ئێران بگەڕێنێتەوە چوونکە پێشتر لە ڕێکەتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ ی نێوان تاران و هێزە جیهانییەکان دەرچووە .

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا هەروەها لە لایەنە جیاوازەکان داوای کرد کە هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ پاراستن لە بەرنامەی گشتگیری هەنگاوی هاوبەشی بەرجام بە کار بگرن و لەو کارانەی کە لەوانەیە ببێتە هۆی زیاد بوونی ئاڵۆزییەکان دووری بکەن .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە