پەیامی کورد ... ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ڕەتیدەكاتەوە تائێستا بەغدا داوای هیچ سیستەمێكی بەرگری مووشەكی لە ووڵاتەكەی كردبێت.
ماكسیمۆڤ ڕایگەیاندووە : لەماوەی ڕابردوودا بایەخی عیراق بۆ سیستەمی بەرگری مووشەكی رووسی S – 400 زیادی كردووە، ئەوەش بۆ ڕووداوەكانی ئەمدواییە دەگەڕێتەوە".
ووتیشی "لەگەڵ ئەو پێویستییە، بەڵام جارێ زوە قسە لەسەر ئەوە بكرێت، چوونكە عێراق هیچ داواكارییەكی بۆ كڕینی ئەو سیستەمە پێشكەش نەكردوە و ئەوەی هەیە تەنها گرینگیدانە و هیچی تر".
هەروەها باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق باسی لەوەكرد، سوپای عێراق گرینگی بەچەكی ڕووسی دەدات و بەلایەوە پەسندە، چوونكە لە ڕووی توانا و كوالێتییەوە جیاوازە لەمەیدانەكانی شەڕدا، ووتیشی "هەمیشە دەڵێین ئامادەین هاوكاری حكوومەتی عیراقی بكەین بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری ووڵاتەكە، ئەگەر داواكاریمان پێشكەشكرا بۆ سیستەمێکی دیاریكراو ئەوا لێكۆڵینەوە لەو داواكاریانە دەكەین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە