فەرەنسا داوای ڕاگیرانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا دەکات

فەرەنسا داوای ڕاگیرانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا دەکات

پەیامی کورد... فەرەنسا داوای ڕاگیرانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا دەکات

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت، پێویستە ئۆکراینا گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیادا بکات و جەنگ ڕابگرن.

ماکرۆن لە دوێنێ سێشەممەوە بە سەردانێک لە ڕۆمانیا و مۆلدۆڤا-یە و پێشبینی دەکرێت سبەینێ پێنجشەممە لەوێوە بە هاوڕێیەتی ئۆلاف شۆلتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و ماریۆ دراغی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بچێتە ئۆکراینا.

بەپێی سەرچاوەکان کە زانیارییان لە دوو دیپلۆماتکار وەرگرتووە، سەرۆکی فەرەنسا لە سەردانەکەیدا بۆ ڕۆمانیا ڕایگەیاندووە، «پێویستە ئۆکراینا گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیادا بکات وەک هەوڵێک بۆ ڕاگرتنی جەنگ».

لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، فەرەنسا وەک وڵاتانی تری خۆرئاوای ئەورووپا پشتیوانیی ئۆکراینای کردووە و چەک و تەقەمەنیی بۆ ناردووە.

لەسەر ئاستی سیاسی و دیپلۆماسی، ئیمانوێل ماکرۆن پشتیوانی ئۆکراینا و سەرۆکەکەی بووە و ئەمە جاری یەکەمە ماکرۆن پێشنیازی گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیادا بۆ ئۆکراینا بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە