پەیامی کورد ... پاپ ژنێک وەکوو جێگری شەورای ئۆسقۆف ەکان دادەمەزرێنێت
بۆ یەکەمین جارە پاپ ژنێک بۆ بەرپرسیاریەتی باڵا لە دەزگای کەنیسە دا دادەمەزرێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ ، پاپ فڕانسیس ژنێک بە ناوی " ناتالی بێکارت " وەکوو جێگری شەورای کەنیسەی ئۆسقۆڤەکان دامەزراندووە . ئەم ژنە فەڕەنسەوییە پێشتر ڕاوێژکاری هەمان شەورا بووە . جێگری پاپ ڕاێگەیاندووە هەڵبژاردنی ژةیک لە دوو جیگری شەورای کەنیسەی ئۆسقۆفەکان نیشاندەری گرینگییەکی زۆرە کە پاپ بە هەبوون و بەشداری ژنان لە دامەزراوەکانی کەنیسەدا دەیدات .
پێشتر ژنان تەنیا وەکوو شاهید و کارناس لە شەورای کەنیسەکان دا ئەندام بوون ە مافی دەنگدانیان نەبوو بەڵام ئەمە یەکەمین جارە کە ژنێک وەکوو جێگری ئەم شەورایە هەڵدەبژێردرێت . پاپ جێگیری بێکارت یشی لە نێوان ژنان دا هەڵبژاردووە .
جیگای ئاماژەدانە پاپ ی ٨٣ ساڵە لەو کاتەوەی کە بە سەرلووتکەی دامەزراوەی کەنیسەی کاتۆلیکەکان گەیشتووە هەوڵێکی زۆری داوە چاکسازیگەلێکی فراوان ئەنجام بدات . هەرچەندە کەنیسەکان بەردەوام لەگەڵ کێشەگەلی گەورە وەکوو ئازاری جینسی بەرەوڕوون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە