پەیامی کورد ... نەخۆشخانەی ڕازی پارێزگای ئەهواز ئاگری تێبەربوو .
بە پێی زانیاریەکان بەشی " دیالیز " تایبەت بە نەخۆشانی گورچیلەی نەخۆشخانەی ڕازی پارێزگای ئەهواز سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تووشی ئاگرێکی گەورە بوو
لەم ڕووداوەدا کە کاتژمێر ٦:٤٤ خوولەکی سەر لە بەیانی ڕوویدا ئۆپراسیۆنی کوژانەوەی ئاگرەکە تاکوو ئێستا بەردەوامە
ئەم ئاگرگرتنە بەووتە هۆی درووست بوونی دووکەڵێک زۆر لە بەشی دیالیزی ئەم نەخۆشخانەیەدا
نەخۆشخانەی ڕازی تەنیا نەخۆشخانەی تایبەت ە بە نەخۆشانی کۆرۆنایی لەو پاریزگایەدا
جێگای ئاماژەدانە بە خۆشحاڵییەوە باری تەندرووستی هەموو نەخۆشەکان لەم نەخۆشخانەیەدا جێگیرە و لە سەلامەتی تەواودان .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە