پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە ٤٢ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە ٤٠ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
ئەوە لە كاتێكدایە کە دوێنێ بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە ٤١ دۆلار و ٧٦ سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە ٣٩ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ ئەم كاتە لەمڕۆدا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەی بەرزبوونەوەی نرخەكەی بەخۆیەوە بینیوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە