کورسییەکانی پارتی زیادی کرد

کورسییەکانی پارتی زیادی کرد

پەیامی کورد … کورسییەکانی پارتی زیادی کرد

شەوی رابردوو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی ژماردنی دەستی ژمارەیەک وێستگەی دیکەی ئاشکرا کرد و پارتی 2 کورسی دیکەی زیاد کرد.

بەگوێرەی ئەنجامەکان لە سنووری سلێمانی کاندیدێکى دیکەى پارتى (شنۆ نورى)، سەرکەوت، هەروەها لە دهۆک کاندیدێکی دیکەی پارتی سەرکەوت و کورسییەکانی پارتی لە دهۆک بوو بە 9 کورسی و لە هەموو عێراقیش بوو بە 34 کورسی.

هەروەها لیستى بزووتنەوەى درێژکراوەى تشرین 3 کورسى زیادیکرد و بووە 12 کورسى. هاوپەیمانى فەتح 4 کورسى زیادیکرد و بووە 20 کورسى. ژمارەى کورسییەکانى دەوڵەتى یاسا لە 34 کورسییەوە گەیشتە 39 کورسى. رەوتى حیکمە کورسییەکى زیاد بووە و لە 2 کورسییەوە بووەتە 3 کورسى.

بەپێی ئەنجامەکان کورسی هەندێک لایەن کەمیکردووە، رەوتی سەدر لە 73 کورسی بووەتە 70 کورسی، سێ کورسی کەمبووەتەوە.

پێشتر جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکى کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، ئەنجامى ژماردنى دەستیى 8547 وێستگەى دەنگدان لە سنوورى پێنج پارێزگا ئاشکرا دەکەن، کە بە تیروپشک دەستنیشان کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە