پەیامی کورد … کاسترۆ وازی لە سەرۆکایەتی پارتی کۆمۆنیستی کوبا هێنا
سه‌رۆكی پارتی فه‌رمانڕه‌وای كوبا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو، پێشبینیش ده‌كرێت سه‌رۆكی ئێستای ئه‌و وڵاته جێگه‌كه‌ی بگرێته‌وه.
رائول كاسترۆ سه‌رۆكی پارتی كۆمۆنیستی فه‌رمانڕه‌وا له كوبا له میانی وتاری ده‌ستپێكردنی هه‌شته‌م كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند، ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و حزبه ده‌بێت. وتیشی، ئه‌ركی خۆی به‌جێگه‌یاندووه و دڵنیایه له داهاتووی كوبا.
هه‌رچه‌نده كاسترۆی ته‌مه‌ن ٨٩ ئاماژه‌ی بهوهنهكردووه، كه پشتیوانی له كێ ده‌كات بۆ بوونی به سه‌رۆكی پارتی كۆمۆنیست، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا ناڕاسته‌وخۆ پشتگیری له میگڵ دیاز كانل سه‌رۆكی ئێستای كوبا كردبوو بۆ گرتنه‌ده‌ستی سهرۆكایهیت پارتی فه‌رمانڕه‌وا.
رائوڵ كاسترۆ برای فیدڵ كاسترۆ سه‌رۆكی پێشووتری كوبایه و ساڵی ١٩٥٩ به‌شداربوو له روخاندنی ده‌سه‌ڵاتی باتیستا.
ساڵی ٢٠٠٦ دوای نه‌خۆشكه‌وتنی فیدڵ كاسترۆی برای سه‌رۆكایه‌تی كوبای گرته ده‌ست و دوو ساڵ دواتر به فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرا و تا ساڵی ٢٠١٨ له‌و پۆسته‌دابوو، ساڵی ٢٠١١ ش وه‌ك سه‌رۆكی پارتی كۆمۆنیست ده‌ستنیشانكرا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە