پەیامی کورد ... دوای ئەوەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بڵاوبوویەوە و پشتڕاستکرایەوە، ئەمجارە میدیاکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەدەن کە دۆناڵد ترامپ، سهرۆكی ئەو ووڵاتە نیوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان بانگهێشتی ووڵاتەکەی دەکات.
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا پێنجشەممە شەو ڕایگەیاند کە نیوەی سەربازانی ئەم ووڵاتە لە ئەفغانێستان دەربچن .
له میدیاكانی ئهمریكادا ئاماژە بەوە دەدرێت کە بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چهند بهرپرسێك کە ناویان بە نهێنی ماوەتەوە راگەیەندراوە، بانگهشهی ئهوهیان کردووە کە دۆناڵد ترامپ لەو هەفتانەی داهاتوودا زیاتر لە حهوت ههزار سهربازی سووپاکەی کە لە ئەفغانستان ژمارەیان ١٤ هەزارە، بۆ ووڵاتەکانیان دەگەڕێنێتەوە.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە زاری بهرپرسەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ترامپ ئهم بڕیاره دوای بڕیاری كشانهوهی تهواوهتی له سووریا دەرکرد و بە مەبەستی گۆڕانكاری کردن لە گرینگی ستراتیژی له پێكدادانهكانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست ئەم هەنگاوانە دەنێتەوە.
پێشتر لە هەواڵێکدا ڕۆژنامەی Wall Street Journalـی ئەمریکی دەنگۆی ئامادەکاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندبوو کە تەواوی سەربازەکانی ئەمریکا خۆییان بۆ کشانەوە لە باکووری سووریا ئامادە کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە