سوودەکانی بەهێ لە خواردنەکان

سوودەکانی بەهێ لە خواردنەکان


پەیامی کورد...سوودەکانی بەهێ لە خواردنەکان



بەهێ لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و تورکیا گەشە دەکات. شێوەی درەختەکەی نزیکە لە درەختی هەرمێ و سێوەوە. ئەم میوەیە شێوەیەکی ناڕێکی هەیە، کاتێک بەتەواوی گەشەی نەکردووە، ڕەنگی میوەکە خۆڵەمێشی دەردەکەوێت، بەڵام دوای پێگەیشتنی لە ڕەنگێکی زێڕین و پێستێکی لووسدا دەردەکەوێت تا کاتی پێگەیشتنی گونجاو نییە بۆ خواردن.

بەهێ لە شوێنە سارد و کوێستانەکاندا دەڕوێت و مرەبایەکی خۆش و بەتامی لێ دروست دەکرێت بەهێ جۆری ترش و شیرین و مزری هەیە، دەتوانرێت لە داری گیوژ پەیوەن بکرێت.

بەهێ یەکێکە لە کۆنترین میوەکان لە میژوودا و پەیوەندی بە داب و نەریتی ڕۆمانیەوە هەیە، هەروەها لەبەر ئەوەی تامەکەی تێکەڵەیەکە لە ترش و شیرین خەڵکی زۆر ئارەزووی پێ دەکەن.

 

ئەمەش دیارترین سوودەکانییەتی:

 

خواردنی بەهێ بۆ ئەو کەسانە گرنگە کە کەمخوێنن، چونکە بەهێ یارمەتی خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەدات و چالاکی دەکات.

 

ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و ڕەبۆیان هەیە و تووشی تەنگەنەفەسی دەبن، گرنگە خواردنی بەهێ لەیاد نەکەن، چونکە سوودی گرنگی هەیە بۆیان.

 

بەهێ رێگری دەکات لە تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشی شێرپەنجە، هەروەها بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە مادەی ئاسن لە لەشیاندا کەمە.

 

هاوکات شارەزایان هۆشداری دەدەن بەوەی‌، میوەی‌ بەهێ‌ زۆر خراپ ‌و مەترسیدارە بۆ ئەو كەسانە، كە كێشەی‌ بەرزبوونەوەی‌ فشاری‌ خوێنیان هەیە، هاوكات ئەگەر زۆریش بخورێت ئەوا مرۆڤەكان تووشی‌ قەبزی‌ دەبن.

کوڵکی سەر توێکلی بەهێ زۆر قەبزکەرە و بۆ گەرووش باش نییە، زۆرخواردنی بەهێی ترش دەبێتە هۆی دڵە کزێ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە