پەیامی کورد ... ئەمریکا کەل و پەلی سەربازی بە بەهای ٣ میلیارد دۆلار هەناردەی هێند دەکات .
ئەمریکا بە نیازە باڵەفڕی سەربازی لەگەڵ مووشەک هەناردەی هێند دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لەگەڵ نارێندرا موودی ، سەرۆکوەزیرانی هێن دیدار و چاوپێکەوتنی فەرمی لە گوجەرات بەڕیوەبرد و لەوێ ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەلیکۆپتەرگەلی سەربازی و هەروەها باقی کەل و پەلی سەربازی بە بەهای ٣ میلیارد دۆلار هەناردەەی هێند دەکات .
ترامپ ڕایگەیاند : دڵخۆشم کە ڕایبگەینم کە لە بەرواری ٢٥ی فێبریوەریدا نوێنەرەکانمان بۆ بۆ دەستکەوتنی باڵەفڕگەلی هێندی و هەروەها باقی کەل و پەلەکان بە بەهای ٣ میلیارد دۆلار ڕێکەوتننامە واژوو دەکەن . ویلایەتەیەکگرتووەکان ئامادەیی هەیە باشترین و مۆدێرنترین چەکەکان بۆ هێند هەناردە بکات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە