پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری پلە باڵای ترامپ دەستی لە کار کشاندەوە .
میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کلیان کانووی ڕاوێژکاری پلە باڵای دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا شەوی یەکشممە بە کاتی ئەو ووڵاتە دەست لە کار کشانەوەی خۆی بە هۆکاری " پێڕاگەیشتن بە کاروباری ناوخۆی بنەماڵەکەی " ڕاگەیاندووە .
کانووی لە بەیاننامەیەکدا هەروەها لە دەست لە کارکشانەوەی جۆرج کانووی ی هاوسەری کە یەکێک لە ڕەخنەگرانی سەرسەختی دۆناڵد ترامپە هەواڵی داوە و ڕایگەیاندووە کە تاکوو کۆتاییەکانی مانگی داهاتوو کۆشکی سپی بە جێ دەهێڵێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە