سێ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دران

سێ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دران

پەیامی کورد … سێ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دران

 

سزای سێدارەی دوو برای خەڵکی سەڵماس و هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی تەمووزی ٢٠٢١، سزای سێدارەی دوو برای کوردی خەڵکی سەڵماس بە ناوەکانی داوود قاسم زاده و بەهائەدین قاسم زاده لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

 

ئەم دوو برایە ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٠٩ (٢٠٠٩) بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەسی دیکە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی لێبوردنی نێودەوڵەتی، بەهائەدین قاسم زاده لەکاتی ئەنجامی تاوان تەنیا ١٥ ساڵ تەمەنی هەبووە. هەروەها داوود قاسم زاده لە کاتی دەستبەسەر کران بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان بڕبڕەی پشتی بە سەختی بریندار بووە و زۆر بە سەختی جووڵەی کردووە.

 

هاوکات، سزای سێدارەی ئەنوەر عەبدوڵڵاهی خەڵکی مەهاباد جێبەجێ کراوە. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو و ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ ئەو دوو برایە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ئورمیە گوازرابوویەوە.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە