پەیامی کورد... گەشتوگوزاری سۆران: لە جەژندا ٧٠ هەزار گەشتیار سەردانی سنوورەکەیان کردووە
بەڕێوەبەراتی گەشتوگوزاری سۆران ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژن و ڕۆژانی دواتر نزیکەی ٧٠ هەزار گەشتیار و لە شار و پارێزگاکانی عێراق و ناوخۆی هەرێمی کوردستان گەشتیان بۆ سنوورەکەیان کردووە.
بەڕێوەبەراتی گەشتوگوزاری سۆران ئەمڕۆ شەممە لەراگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٧٠ هەزار گەشتیار سەردانی سنوورەکەیان کردووە، لەو ژمارەیەش ١٥ هەزار گەشتیار لە شوێنەکانی حەوانەوە (هۆتێل، مۆتێڵ، گوندی گەشتیاری، کەپری گەشتیاری) ماونەتەوە.
پێشتریش ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندبوو، لە ٣٠ی نیسانەوە تا ٣ی ئایاری ئەمساڵ ١٠٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر کە زۆرینەیان لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوون، هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە ٧٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە