پەیامی کورد ... بن سەلمان فەرمانێکی سەیر لە ئیدارە دەوڵەتییەکانی ووڵاتەکەی دەردەکات .
ئاژانسی فەرمی عەرەبستانی سەعوودی لە ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاند ، کە موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی ئەم ووڵاتە لە فەرمانێکدا هەموو ئاسەوار و تابلۆگەلی هۆنەری بیانی لە ئیداراتی دەوڵەتی ئەم ووڵاتە قەدەغە کرد و دانان و هەڵواسینی ئاسەواری بەرهەم هاتووی ناوخۆیی ئەو ووڵاتە لە جیاتی ئەوانە دەرکرد .
بە پێی فەرمانی موحەمەد بن سەلمان کە لە چوارچێوەی پێشنیارێک بە سەلمان بن عەبدۆلعەزیز پاسای ئەم ووڵاتە خراوەتە ڕوو ، بریار دراوە بەرهەمگەلی هۆنەری و پیشەی نەتەوەیی ئەم ووڵاتە لە جیاتی تابلۆگەلی بیانی لە دەفتەرە ئیدارییەکان دا هەڵبواسرێت .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوالی عەرەبستان ، ئەم پێشنیارە کە بە ڕەزامەندی پاشای سەعوودی ش ئەنجامدراوە هەڵگری ڕەزامەندی بەکارهێنانی ئاسەواری هۆنەری نەتەوەیی ئەم وولاتەیە لە جیاتی ئازەواری بیانی لە ئیداراتی دەوڵەتی دا و بڕیارە لەمەوبەدوا لە تابلۆگەلی هۆنەرمەندانی ئەم ووڵاتە لەو ئیداراتانەدا کەڵک وەربگیرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە