لە سبەینێوە هەر شوێنكارێك تابلۆی كوردی نەبێت سزا دەدرێت

لە سبەینێوە هەر شوێنكارێك تابلۆی كوردی نەبێت سزا دەدرێت

پەیامی کورد... لە سبەینێوە هەر شوێنكارێك تابلۆی كوردی نەبێت سزا دەدرێت

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر جەخت لەوە دەكاتەوە، لە سبەینێ دووشەممەوە هەر شوێنێكارێك لە هەولێر تابلۆی كوردی نەبوو سزا دەدرێت.

لەمبارەیەوە ئومێد خۆشناو بە میدیای فەرمی پارتی وتووە: ئەمڕۆ كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و لە سبەینێوە هەر شوێنێت تابلۆی كوردی نەبوو و یاخود تابلۆكانیان نەگۆڕیبێت بۆ كوردی و پابەندنەبووبێت بە بڕیارەكەیانەوە، سزا دەدرێت و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكەن.

جێی باسە ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا كە پێویستە لە پارێزگای هەولێر تابلۆی سەرجەم شوێنكارەكان بە زمانی كوردی بێت و ئەمڕۆش دوا وادەیە بۆ جێبەجێ كردنی ئەو بڕیارە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە