پەیامی کورد ... سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە شاندێکى ڕەوتى حیکمە کرد
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 29/9/2020 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە شاندێکى ڕەوتى حیکمەى نیشتمانى بە سەرۆکایەتی شێخ حەمید معەلە ئەلساعدى، سەرۆکى کۆنگرەى گشتی ڕەوتەکە کرد.
لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتە سیاسى و ئەمنییەکان و هەڵبژادنە پێشوەختەکانى داهاتووى عێراق و بابەتى دادگاى فیدراڵى و میکانیزمى دەستنیشانکردنى ئەندامانى تازەى دادگاکە، پەیوەندى و کێشەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆى چارەسەرکردنیان تاوتوێ کرد.
هەردوولا هاوڕابوون کە پێشهاتە ئەمنییەکانى عێراق و هەڕەشەکردن لە نێردە دیپلۆماسییەکان، بەرژوەندی ووڵات دەخەنە مەترسی جیددییەوە و تێپەڕاندنى کێشە و قەیرانەکان پێویستى بە کارى هاوبەش و هەماهەنگی نێوان لایەنە عێراقییەکان و ڕەچاوکردنى بەرژوەندییەکانى وڵات هەیە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جەختى لە ئامادەیى و خواستى هەرێمى کوردستان بۆ چارەسەرکردنى تەواوى کێشەکانى لەگەڵ حکوومەتى فیدراڵ لەسەر بنەماى دەستوور کردەوە و چارەسەرکردنى کێشەکانى هەردوولا و تەواوى کێشە ناوخۆییەکانى عێراقى بە کلیلى سەقامگیری ووڵات لە قەڵەم دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە