كۆبونەوەی پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا، لەگەڵ حكوومەت كۆتاییهات

كۆبونەوەی پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا، لەگەڵ حكوومەت كۆتاییهات

كۆبونەوەکەی بەغدا، لەگەڵ حكوومەت و پەرلەمانتارانی كوردستان كۆتاییهات و پەیامێكیشیان ئاراستەی حكومەت كردووە سەبارەت بە ناردنی نەوت بە سەربەخۆی ، یان وەرگرتنی پشكی كورد لە بەغدا.
" عیزەت سابر" ، سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند ” لە گەڵ پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا و حكومەت سەبارەت بە پشكی كورد لە بوودجەی عێراق گفتوگۆمان كرد.
هەروەها وتیشی” لە گەڵ هەردوولا گەیشتینە ئەوەی كە حكومەت دەبێت بڕیار بدات سەبارەت بەوەی كە ڕازییە بەو بەشە بودجەیەی هەرێم كە بەغدا دیاریكردووە ، یان ئەوەتا پشت بە داهاتی خۆی دەبەستێت و دەتوانێت مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات”.
ئاماژەی بەوەشكرد “حكومەت لە نێو هۆڵی پەرلەمان كۆبونەوەیەك ئەنجام دەدات و و بڕیارە لەو كۆبونەوەیەدا خۆی یەكلای بكاتەوە كە كامەیان باشترە بۆ هەرێم”.
ئەمرۆ 6ی ئازاری 2018 لیژنەیەكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆكایەتییەكانی حكومەت و پەرلەمان و لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە