كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێ دەست پێدەكات

كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێ دەست پێدەكات

پەیامی کورد     ...    كەمێك پێش ئێستا مەسروور بارزانی راسپێردراو بۆ سەرۆكی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و ئەندامانی پێكھاتەی كابینەی نوێ گەیشتنە پەرلەمانی كوردستان و پاش كەمێكی دیكه‌ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێ دەست پێدەكات.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان مەسروور بارزانی وەك سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی و وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی دەخۆن.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ چوار ساڵی داھاتوو بۆ پەرلەمانتاران و ڕای گشتی دەخرێتەڕوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە