پەیامی کورد... قامیشلۆ؛ لە ئەنجامی هێرشێکی تورکیا پێنج سەربازی سووری کوژران
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، تورکیا ئاستی هێرشەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر قامیشلۆ و دەوروبەری بەرزکردەوە، له هێرشێكدا بۆ سهر خاڵێکی سوپای ڕژێمی سوریای لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی شارهكه و لە ئەنجامدا پێنج سەربازی حكومهتی سوریا کوژران.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان وێستگەیەکی کارەبای لە عامودە کردە ئامانج، هەروەها کارگەیەکی دانەوێڵە لە گوندی کوت کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو کرێکار بریندار بوون.
لە قامیشلۆ وێستگەیەکی کارەبایی و کۆگایەکی دانەوێڵە لە باشووری شارەکە و باڵەخانەیەکی نزیک گوندی عەلی فارۆ و کارگەیەکی شیرینی کرانە ئامانج.
کارگەیەکی خشت و فێرگەیەکی شۆفێریش لە گوندەکانی باشووری قامیشلۆ کرانە ئامانج.
لە پێشهاتێکی دەگمەندا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا خاڵێکی سوپای ڕژێمی سوریای لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی قامیشلۆ، لە گوندی دێبانە کردە ئامانج و لە ئەنجامدا 5 سەربازی ڕژێم کوژران.
لە ناوچەی ترپەسپی، کێڵگەی نەوتی ئودە و بازگەی گوندی خزن کرانە ئامانج.
لە بەرەبەیانی یەکشەممە، سوپای تورکیا دیربێسیی، عەین عیسا و کۆبانێی کردە ئامانج و ئێوارەش قامیشلۆ و ناوچەکانی دەوروبەری.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە