به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان، لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی باڵا بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پێكده‌هێنرێت.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی باڵا له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكهێنراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه و راسته‌وخۆ بۆ پاراستن و زامنكردنی ناوه‌ند و وێستگه‌كانی ده‌نگدادان وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان دابینکراوە.
لای خۆشیەوە كه‌ریم ته‌میمی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ئاشکرایکردووە، کە له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆمسیۆن پلانێكی ئه‌منی له‌چوارچێوه‌ی كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت كه تیایدا باس له سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كانی پلانی ئه‌منی لەرۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت.
دەشڵێت، کە "پلانه‌كه بۆ زامنكردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنە له‌ڕێی فڕۆكه‌وانی سه‌ربازییەوە، له سایه‌ی بونی هه‌ماهه‌نگیه‌كی باڵا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كان و كارمه‌ندانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ له‌پێناو پاراستنی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگده‌ران".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە