كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بئڕیاریداوە، کە ژمارەیەك كاندید و لیست و حزبی سیاسی سزای دارایی بدات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ریم ته‌میمی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، کە "بڕیار بۆ سزادانی (١٠٠) كاندید و نزیكه‌ی (٢٥) حزب و لیست و هاوپه‌یمانی سیاسی ده‌ركراوه".
ئاماژی بەوەشکردووە، کە سزادانی ئه‌و كاندید و لیست و حزبانه به‌هۆی پابهندنهبوونیانهوه بووه به‌و رێوشوێنان و رێنماییانه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دیاریكردووه.
وتهبێژەکەی كۆمسیۆن ئاشکراشیکردووە، کە سزای ئه‌و كاندید و لیستانه داراییه، به‌ڵام له‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه دووباره‌ی بكه‌نه‌وه مافی پاڵێوراوییان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە