ئایا قەیرانی ئازووقە لە هەرێمی کوردستان ڕوویداوە ؟؟؟

ئایا قەیرانی ئازووقە لە هەرێمی کوردستان ڕوویداوە   ؟؟؟

پەیامی کورد    ...    بە هەزاران بارهەڵگر کەل و پەلی خواردەمەنی بەرەو هەرێمی کوردستان دەگوازنەوە .

ھەزاران بارهەڵگر لە ئیبراھیم خەلیلەوە بەرەو شارەکانی ھەرێمی کوردستان دێن و سەرۆکی ژووری بازرگانی دھۆکیش دەڵێ، حکوومەت بەدوای میکانیزمی نوێدا دەگەڕێت بۆ دابەشکردنی کەلوپەل و ئازووقە.

ئەیاد حەسەن، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دھۆک ، ڕایگەیاند: "بەردەوام لە دەروازە سنوورییەکانەوە کەل وپەل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بەتایبەتی خواردن و خواردنەوەکان، ئێستا بەھەزارن بارهەڵگر لە دیوی تورکیاوە بەرەو ئیبراھیم خەلیل دێن و سەرەیان گرتووە بۆ ئەوەی دوای پشکنینی ورد بارەکانیان ڕادەستی شۆفێرانی ھەرێمی کوردستان بکەن."

حەسەن گوتیشی" ئێمە لە ھەرێمی کوردستان بەردەوام چاودێری ڕەوشی بازاڕ و ئازووقە دەکەین و ناھێڵین بە ھیچ شێوەیەک ھاووڵاتیانی ئێمە بێ کەل وپەل بمێنن و، ھاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە لە ھەرێمی کوردستان ھیچ قەیرانێکی ئازووقە نییە.''

سەرۆکی ژووری بازرگانی دھۆک جەختی کردەوە: "چەند کۆبوونەوەیەک بەڕێوە چووە بۆ دیتنەوەی میکانیزمی دابەشکردن، چونکە بەھۆی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ و ھەنگاوەکانی خۆپارێزی تەنیا کێشە لە دابەشکردن ھەیە، بەڵام حکوومەت و بازرگانان لە ھەوڵدان میکانیزمێک بگرنە بەر بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕێک وپێک کەل وپەل و خۆراک بگەیەنینە ھەموو دەڤەر و مارکێتەکان."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە