كارمه‌نده‌ عه‌ره‌ب‌و بیانیه‌كان له‌هه‌رێمی کوردستان دەبێت فێرى زمانى كوردى بن

كارمه‌نده‌ عه‌ره‌ب‌و بیانیه‌كان له‌هه‌رێمی کوردستان دەبێت فێرى زمانى كوردى بن

پەیامی کورد... كارمه‌نده‌ عه‌ره‌ب‌و بیانیه‌كان له‌هه‌رێمی کوردستان دەبێت فێرى زمانى كوردى بن

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان هۆشداریده‌دات به‌شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ربێت‌و پابه‌ندى زمانى كوردى نه‌بن له‌سه‌ر تابلۆكانیان، ئه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ى لێده‌سه‌نرێته‌وه‌و ڕوبه‌ڕوى سزاى دیكه‌ش ده‌بێته‌وه‌"، ده‌شڵێت:"ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ى كارمه‌ندى عه‌ره‌بیان هه‌یه‌ فێرى زمانی كوردیان بكه‌ن".

لەمبارەیەوە ئه‌مه‌ل جه‌لال سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك ده‌سته‌كه‌یان سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری به‌كوردیكردنی تابلۆی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان‌و مێنوی چێشتخانه‌‌و كافتریاكان، له‌قۆناغی یه‌كه‌میشدا سه‌رجه‌م شوێنه‌كانیان پابه‌ندكردوه‌ كه‌ ڕێژه‌ی 30%ی كارمه‌نده‌كانیان پێویسته‌ ده‌ستی كاری ناوخۆیی بێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە:"له‌م كابینه‌یه‌دا دركیان به‌مه‌ترسی به‌كارنه‌هێنانی زمانی كوردی له‌شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان كردوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاری پێویستیان ده‌ركردوه‌و له‌و مۆڵه‌ته‌ی به‌شوێنه‌كان دراوه‌ ته‌نها مانگێك ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تابلۆكانیان بۆ زمانی كوردی بگۆڕن".

دەشڵێت كە ئه‌گه‌ر پابه‌ندى ئه‌و بڕیاره‌ نه‌بن، ئه‌وا ڕوبه‌ڕوی سزای داخستن به‌شێوه‌ی كاتی تاوه‌كو وه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیش ده‌بنه‌وه‌".

ناوبراو بۆ میدیاى نزیك له‌پارتى قسه‌یكردوه‌ وتویه‌تى:"نزیكه‌ی له‌40%ی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان به‌و بڕیاره‌ پابه‌ندبون، به‌شێك له‌و شوێنانه‌ش داوای مۆڵه‌تی سێ مانگیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تابلۆكانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ بگاته‌ ده‌ستیان، كه‌ دوو مانگ به‌سه‌ر ئه‌و مۆڵه‌ته‌ش تێپه‌ڕیوه‌و مانگێك ده‌رفه‌تیان له‌به‌رده‌م ماوه‌".‌

ئەوەشی وتوە: "سه‌رجه‌م شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانیان پابه‌ندكردوه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ بیانی‌و عه‌ره‌بانه‌ی له‌لایه‌ن كارده‌كه‌ن فێری زمانی كوردی ببن‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌توانن خولی فێربونی زمانی كوردی بۆ كارمه‌نده‌ بیانیه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌".

جێی باسە زیاتر له‌سێ هه‌زار شوێنی گه‌شتیاری له‌هۆتێل، چێشتخانه‌، كافتریاو شوێنی دیكه‌ی گه‌شتیاری له‌هه‌رێمى كوردستان بونیان هه‌یه.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە