پەیامی کورد … كەشناسی وادەی دەستیپێكردنی شەپۆلی دووەمی بەفربارینی ڕاگەیاند، هەولێرو دهۆكیش دەگرێتەوە
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: شەپۆلی دووەمی بەفربارین دەستپێدەكاتەوەو شارەكانی هەولێرو دهۆكیش دەگرێتەوە.
ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ڕۆژی یەك شەممە شەپۆلێكی بەفربارین بەشێك لە شارەكانی هەرێمی گرتەوەو تاوەكو ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە هەندێك ناوچە بەردەوام بوو، لەئێستادا پێشبینی هاتنی شەپۆلی دووەمی بەفربارین دەكرێت.
هەروەها ووتیشی: بەپێی پێشبینیەكان لە نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەوە بەفربارین لە سنووری پارێزگای دهۆك دەستپێدەكات و ئێوارەی هەمان رۆژیش لە هەولێر دەبارێت و سنووری ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای سلێمانی و زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە ئەو شەپۆلە تاوەكو پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە