پەیامی کورد … كەشناسی: ئەگەری بەفربارین هەیە
كەشناسی هەرێمی کوردستان باری کەش و هەوای چەند رۆژى داهاتوو ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت،" بە ئەگەرێکى لاواز پێشبینى نمە باران یان بەفرێکى زۆرکەم لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنووریەکان هەیە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە،"سبەى ئاسمانى هەرێم لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و پاشان بۆ نیمچە هەور، لە ماوەى هەفتەى داهاتوو بەردەوام نیمچە هەور دەبێت".
ئاماژە بەوەشدراوە،"ئێوارەى رۆژى سێشەممە بارستە هەوایەکى نیمچە سارد لە ناوچە سنوورییە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر نزیک دەبێتەوە لەگەڵ هاتنى ئەو بارستە هەوا ساردە بە ئەگەرێکى لاواز پێشبینى نمە باران یان بەفرێکى زۆرکەم لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنووریەکان هەیە لە کاتى هاتنى ئەو بارستە ساردە".
هەروەها هاتووە،"رۆژى چوارشەممە بەردەوام ئاسمان نیمچە هەورى دەبێت ،رۆژى پێنج شەممەش ئاسمان پەڵە هەور، نیمچە هەور و پاشان هەندێ کات هەورى تەواو دەبێت ئەگەرى پروشکە بارانى پچڕ پچڕ هەیە لە ناوچەى جیا جیا و لە هەندێ کاتدا ".
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی،"رۆژى هەینى ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت لە ئەگەرى دروست نەبوونى گۆڕانکارى نمە بارانى کەم کەم لە هەندێ ناوچەى جیاجیا دەبارێت، سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئاستى بارانى کەمێک زیاتر دەبێت وە باران لە سەنتەرى پارێزگاکان بە شێوەى نمە باران دەبێت".
لەبارەی گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرمادا ئەوەخراوەتەڕوو،"لەم ماوەیەدا پلەکانى گەرما گۆڕانکارییەکى ئەوتۆى بەسەر نایەت، تا ڕادەیەک جێگیرە خێرایى با لە نێوان (10-15)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە