ژمارەی قوربانیانی لافا و رۆچوونی زەوی لە بەڕازیل گەیشتە 54 کەس

ژمارەی قوربانیانی لافا و رۆچوونی زەوی لە بەڕازیل گەیشتە 54 کەس

پەیامی کورد... ژمارەی قوربانیانی لافا و رۆچوونی زەوی لە بەڕازیل گەیشتە 54 کەس


ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی باران بارینی بەخۆڕ و لافاو هەروەها رۆچوونی زەوییەوە لە شاری ساوپاولۆ باشووری رۆژھەڵاتی بەڕازیل گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 54 کەس.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی شاری ساوپاولۆ بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە بەهۆی ئەو لافاوەی کە لە 18ی شوباتەوە کاریگەرییان دروست کردووە، تا ئێستا 54 کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە ویلایەتەکە بەردەوامە و هێلیکۆپتەری سەربازیش لە هەڵمەتەکانی بەهاناوەچووندا بەکاردەهێنرێن.

پەیمانگای کەشناسی نیشتمانیی بەڕازیل، لە 21ی شوباتدا بڵاوی کردەوە کە ئەو بارانەی چاوەڕوان دەکرا بە درێژایی مانگی شوبات ببارێت لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا باریوە، لەبەرئەوە زیانەکە گەورەیە.

بەهۆی ئەو کارەساتە سرووشتییەوە هەزار و 815 کەسیش بێ ماڵ و حاڵ بوون و سێ هەزار کەسیش لە ناوچەکە گواستراونەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە