ئەمریكا:حەشدی شەعبی مامەڵەی خراپی لەگەڵ ئیزیدیەكان كردووە پەكەكەش سەدان منداڵی لێ رفاندون

ئەمریكا:حەشدی شەعبی مامەڵەی خراپی لەگەڵ ئیزیدیەكان كردووە پەكەكەش سەدان منداڵی لێ رفاندون

پەیامی کورد... ئەمریكا:حەشدی شەعبی مامەڵەی خراپی لەگەڵ ئیزیدیەكان كردووە پەكەكەش سەدان منداڵی لێ رفاندون

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی رەوشی ئازادیی ئایینیی جیهانی بۆ ساڵی 2022 بڵاوکردەوەو تیایدا هاتوە پەکەکە سەدان منداڵی ئێزدی رفاندووە بۆ ئەوەی بیانکاتە چەکدار و رووبەڕووی مێشکشۆردنەوەی ئایدۆلۆجییان کردوونەتەوە .

لەراپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتووە : هەرێمی کوردستان دوورە لە شەڕی مەزهەبی بەڵام حەشدی شەعبی هەراسانکردنی زارەکی و مامەڵەی خراپی جەستەیی لە بەرامبەر کوردانی ئێزدی و کریستیانەکان بەکارهێناوە .

ئاشكراشكراوە كە سەرکردەی کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەتدا پەراوێزخرابوون.

هەر بەپێی راپۆرتەكە هاتووە :پارتە کوردی و شیعەکان رێگەیان بە نوێنەرانی راستەقینەی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەکان نەداوە بچنە پەرلەمان .

ئەوەش هاتووە :داعش لە ساڵی 2015 لە شنگال بەزێنراوە، پەکەکە سەدان منداڵی ئێزدی رفاندووە بۆ ئەوەی بیانکاتە چەکدار و رووبەڕووی مێشکشۆردنەوەی ئایدۆلۆجییان کردوونەتەوە .

لەكۆتایی راپۆرتەكە هاتووە كە ئەو منداڵە کوردە ئێزدییانەی دوای دەستدرێژی سێکسیی چەکدارانی داعش بۆ سەر دایکیان لەدایکبوون، رووبەڕووی شوێنبزکردن بوونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە