ووتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەرامبەر لێدوانی ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئادام شیف، سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان پێویستی به پیرۆزبایی تۆ نییه. گه‌لی تورك قسه‌ی خۆی كرد. ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر تۆ ئه‌وه‌یه ده‌مت داخه‌ی”.
لەمیانەی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەبەرامبەر لێدوانەکەی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له بازنه‌ی كالیفۆرنیا، ئادام شیف ڕایگەیاند، “ئادام شیف، سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان پێویستی به پیرۆزبایی تۆ نییه. گه‌لی تورك قسه‌ی خۆی كرد. ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر تۆ ئه‌وه‌یه ده‌مت داخه‌ی”.
هاوکات ئادام شیف، له‌باره‌ی پیرۆزباییه‌كانی سه‌ركرده‌كانی جیهان له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌ركۆماری توركیا له تویتێكدا تۆمه‌تی گه‌وره‌ی خسته پاڵ ئه‌ردۆغان و حكوومه‌تی توركیا.
لەلایەکی دیکەشەوە ئادام شیف له تویته‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی “ئه‌ردۆغان به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئۆپۆزسیۆن، توندوتیژی و سنوورداركردنی ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و بێده‌نگكردنی ‘بردیه‌وه’، جارێكی دیكه به بیری ده‌هێنمه‌وه گۆڕانی توركیا بۆ ئۆتۆكراسی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر دیموكراسی له هه‌موو جیهان”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە