وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكرد، فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه داناخرێن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌كاركردنیاندا نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شاری مۆسكۆ ڕایگه‌یاند، “حكومه‌تی عێراق گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم هه‌ڵده‌گرێت، له‌كاتێكدا كه ئه‌و فرۆكه‌خانانه پابه‌ند بن به‌یاساكانی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق، له‌ڕووی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه”.
به‌وته‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، “به‌غدا فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم داناخات، ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان جیاوازی له‌كاركردنیاندا نه‌بێت‌و نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه”.
دوێنێ سێ شەممە ته‌لار فایه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسى له‌باره‌ى بڕیارى درێژکردنه‌وه‌ى ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌کانى فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێم ئه‌نجامدا.
تەلار فایەق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕایگەیاند “به‌هۆى به‌رده‌وامى ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌کانه‌وه، ژماره‌یه‌کی زۆر کۆمپانیاکانى هێڵه ئاسمانییه‌کان په‌کیان که‌وتووه، که نزیکه‌ی ٢٠ کۆمپانیا ده‌بن و تا ئێستاش چاره‌نووسی کارمه‌ندانی ئه‌و کۆمپانیایانه دیار نییه”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە