پەیامی کورد... هێزەکانی ٧٠: پیلانێک بۆ کردنە ئامانجی کێڵگەی غازی کۆرمۆر پووچەڵکراوەتەوە
سەرۆکایەتی ئەرکانی هێزەکانی ٧٠ ڕایدەگەیەنێت، پیلانێکیان بۆ کردنە ئامانجی کێڵگەی غازی کۆرمۆر پووچەڵ کردووەتەوە و دەستیش بەسەر مووشەکەکاندا گیراوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی هێزەکانی حەفتا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی چەند جارێک بە موشەک کێڵگەی کۆرمۆر کرایە ئامانج، دەستبەجێ هێزەکانیان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە و پشکنین و گەڕان لە ناوچەکە، بە تایبەتیش ئەو سنوورانەی کە لە بۆشایی ئەمنیدان، دوای گەڕان و بەدواداچوونی ورد لە ٢٥ی ئەم مانگەش، لێکۆڵینەوەکان چڕترکراونەتەوە و سەرئەنجام هێزێکی لیوای ١٦ دوای پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەرکانی هێزەکانی حەفتا، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام داوە و توانیویانە بگەنە ئەو ئامانجەی کە شوێنی تەقاندنی مووشەکەکان بووە
ئاشکراشی کردووە، مووشەکەکان لەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا جێگیر کرابوون و بە شێوەیەکی دەستکرد ئامادەکراون تا جارێکی تر لە هەمانی بارهەڵگرەوە کۆرمۆر بکرێتەوە ئامانج، بەڵام توانیویانە پیلانەکە پووچەڵ بکەنەوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و مووشەکەکاندا گیراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە