پەیامی کورد … بەرپرسێکی حیزبوڵڵای لوبنان لە سوریا کوژرا
فەرماندەیەکی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی، کە کار بۆ بەرژەوەندیی سوپای قودسی ئێران دەکات، لە سووریا کوژرا.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، کە عارف جەهمانی، فەرماندەی حزبوڵڵای لوبنانی لە شاری دەرعا لە باشووری سووریا، کوژراوە.
عارف جەهمانی لە شارۆچکەی سەیدا لە رۆژهەڵاتی دەرعا بە دەستی چەکدارانی نەناسراو کوژراوە.
لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، کە لە مانگی ئاداری 2011 دەستی پێکردووە، حزبوڵڵای لوبنانی بە پاڵپشتیی سوپای قودس، هاوکاریی رژێمی سووریا دەکات و شەڕ دژی گرووپە چەکدارییە ئۆپۆزیسیۆنە سوورییەکان دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە