پەیامی کورد … تالیبان هەڕەشه لە هێزە بەیانییەکانی جێگیر لە ئەفغانستان دەکات
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ له ئه‌فغانستان، بزوتنه‌وه‌ی تالیبان رایگه‌یاند، چیتر پابه‌ندی رێككه‌وتنی پێشوویان نابن له باره‌ی هێرشنه‌كردنه سه‌ر هێزه بیانییه‌كان.
رۆژی شه‌ممه به پێی رێككه‌وتنی پێشووی ئه‌مریكا و تالیبان پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته و ناتۆ له ئه‌فغانستان ده‌ستیپێكرد، پرۆسه‌یه‌ك كه بڕیاره تا ١١ سیپته‌مبری ئه‌مساڵ به‌رده‌وام بێت و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
هاوكات بزوتنه‌وه‌ی تالیبان رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی پێشوویان بۆ هێرشنه‌كردنه سه‌ر هێزه‌كانی ناتۆ و ئه‌مریكا تا سه‌ره‌تای مانگی ئایار بووه، بۆیه له‌مه‌ودوا هیچ پابه‌ندبوونێكیان نامێنێت و دوور نییه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و هێزانه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
ناتۆ و وڵاتانی ئوستراڵیا، نیوزله‌ندا و جۆرجیا نزیكه‌ی ٧ هه‌زار سه‌ربازیان له ئه‌فغانستان هه‌یه و ئه‌مریكاش به دوو هه‌زار و ٥٠٠ سه‌ربازه‌وه له‌و وڵاته‌یه و ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و هێزانه راهێنان و پێدانی راوێژه به هێزه‌كانی ئه‌فغانستان.
سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو ئه‌مریكا و تالیبان له ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر رێككه‌وتن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه بیانیه‌كان له ئه‌فغانستان، له به‌رامبه‌ردا تالیبان به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ده‌كات و به‌ڵێن ده‌دات، كه وڵاته‌كه نه‌كاته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ رێكخراو و گروپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك قاعیده و داعش.
له‌دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه تائێستا تالیبان هیچ هێرشێكی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ناتۆ و ئه‌مریكا ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان زیاتر كردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە