پەیامی کورد... یونیسێف: لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی جێگرەوەی بەغدادیدا شەش منداڵ کوژراون
سندووقی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی «ئەبو ئیبراهیم هاشمی ئەلقوڕەیشی» دا شەش منداڵ کوژراون و منداڵێکی کچیش بە سەختی برینداربووە.
یونیسێف لە ڕاگەیەندراوێکدا دوای ئۆپەراسیۆنەکە دەڵێت، «ئۆپەراسیۆنی کوشتنی جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی زیانێکی زۆری بە ناوچەی مەدەنینشین گەیاندووە».
بەپێی زانیارییەکان لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی جێگرەوەکەی بەغدادیدا ئەو سەرکردەیەی داعش خۆی تەقاندووەتەوە و بەهۆیەوە زیانی بە ماڵ و منداڵەکەی گەیاندووە.
بەپێی ئامارێکی یونیسێف تەنیا لە پارێزگای ئیدلب لە سووریا یەک ملیۆن و 200 هەزار منداڵ پێویستییان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە