لە شاری ڤالێنسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئێسپانیا بە پشتیوانی شارەوانی ئەو شارە چالاکییەکی نەتەوەیی بۆ دۆزی کوردی بە گشتی و بە تایبەتی بۆ عەفرین ساز کرا .
لەم چالاکییەدا بۆ پشتیوانی لە دۆزی کوردی لە شاری ڤالێنسیا بۆ ڕەوشی عەفرین و پڕۆسەی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو شارە یەک بە یەک بە وێنە نیشان دران .
سەرۆکی کۆمەڵگای دۆستانی گەلی کورد لە ئێسپانیا " جۆمعە دۆرا " ئاماژەی بەوە کرد کە زۆر گرینگە ئەو کردارانەی کە ئێستا لە عەفرین درووست دەبن پێویستە بۆ هەموو جیهان لە ڕێگایەکی بەرفراوانتر و گشتی لە ئەورووپا بخرێتە بەر چاو .
" جۆمعە دۆرا " هەروەها لە بەردەوامی قسەکانیدا ووتی : ئەم چالاکییە لە لایەن شارەوانی ڤالێنسیاوە هاتە ئەنجامدان . ئایا دەتانەوێ بە ڕێگای چالاکی پشتیوانی دۆزی کوردی بکەن و ئەو ڕووداوانەی لە عەفرین ڕوویانداوە بۆ خەڵکی بڵێن . ئێمە دەمانەوێت ئەو کەسانەی لەوێ دەژین بزانن لە عەفرین کوشتن و بڕین درووت دەبێ ، ئامانجی ئێمەی سەرەکی ئەوەیە کە ئەو کارەساتانەی کە لە عەفرین ڕوویانداوە نیشانیان بدەین .
هەروەها چالاکوانێکی دیکە بە ناوی " مەم حەسەن " ووتی ئێمە دەمانەوێ لە ئەورووپا دۆست و هەوالی خۆمان زیاد بکەین لە بەر ئەوەی ئێمە دەزانین کە دەوری ئەوان لە سەر ووڵاتانی ئەورووپی زۆرە و ئەمەش بۆ ئێمەی کورد زۆر گرینگە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە