پەیامی کورد ... پاریس جارێکی دیکە لە ڕێکەتننامە ئەتۆمییەکەی هێزەکانی جیهان لەگەڵ ئێران بەناوبانگ بە بەرجام پاڵپشتی کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا لە ووڵامدانەوە بە پرسیاری هەواڵنێرێک دەربارەی قسەکانی " مایک پەنس " جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا ، لە دژی ساز و کاری تایبەتی ماڵی " یەکیەتی ئەورووپا " لەگەڵ ئێران ، کە ووتبووی ئەم ساز و کارانە دەبێتە هۆکاری بەهێز بوونی ئێران و ، بێ هێز بوونی ئەورووپا و زیاد بوونی مەودای نێوان ئەورووپا و ئەمریکا دەبێت و ووتی : " فەڕەنسا لە سەر ئەنجامدانی بەرجام لەگەڵ ئێران پابەندە . ئەم فەرمانە لە ڕاستای ڕێزلێنان ە بە ڕێکەوتننامەکانی نێودەوڵەتی و ئەمنییەتی جیهانە . پاریس پالپشتی لە بەرجام دەکات . شەورای ئەمنییەتیش بە دەرکردنی ڕێکەوتننامەی ژمارە ٢٢٣١ لە ساڵی ٢٠١٥ دا پاڵپشتی لە بەرجام کرد .
فەڕەنسا بە هاوکاری ئاڵمانیا و بەریتانیا لە ڕێگەچارەیەک کە بە چاودێری درێژخایەن لە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ، سنووردانانی بەرنامەی مووشەکی و چالاکیەکانی ناوچەیی ئێران پەویوەند دەبێت ، پاڵپشتی دەکات . هەموو ئەندامانی یەکیتی ئەورووپا ڕۆژی چوارەمی فێبریوەری لە سەر گرینگی ڕێگەچارەی گشتی و کارا لە بەرامبەر ئێران جەختیان کردەوە . "
ووتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی فەڕەنسا هەروەها ڕایگەیاند : هەوڵە ئەنجامدراوەکان لەگەڵ ئاڵمانیا و بەریتانیا بۆ درووست کردنی ساز و کاری تایبەتی ماڵی ئەکیەتی ئەورووپا لەگەڵ ئێران ، بە مەبەستی ئاسانکرندی مامەڵەی تیجاری لەگەڵ ئەم ووڵاتەیە . ئەم هەوڵە بە پێی یاساکانی یەکیتی ئەورووپا و ڕێکەوتننامەی ژمارە ٢٢٣١ ی شەورای ئەمنییەتی دەزگای نەتەوەیی یە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە