پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە
سەرۆك بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی د. نەجمەدین كەریم بڵاو کردەوە و رایگەیاند: "بەم هەواڵە زۆر دڵتەنگ و خەمبار بووم".
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (د. نەجمەدین كەریم)ـم پێ گەییشت. بەم هەواڵە زۆر دڵتەنگ و خەمبار بووم.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو نەجمەدین كەریم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
31ـی تشرینی یەكەمی 2020
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە