پەیامی کورد ... کەمێک بەر لەئێستا ئیمانیۆل ماکرۆن لەکۆنگرەی کۆتایی رۆژنامەوانی کۆبونەوەی لوتکەی G-7 لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند پێیوستە کۆماری ئیسلامی ئێران رەفتارەکانی خۆی لەکەنداودا بگۆڕێت.
لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، ماکرۆن راشیگەیاند پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا کۆببنەوە و راستەوخۆی کێشەکانیان چارەسەربکەن، بۆ ئەو مەبەستەش زەمینە بۆ کۆبونەوەی دوقۆڵی نێوان ترامپ و رۆحانی رەخسێنراوە.
لە وڵامی وتەکانی ئیمانیۆل ماکرۆندا، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ئامادەیە لەهەلومەرجێکی گونجاودا لەگەڵ رۆحانی کۆببێتەوە.
زانیاری زیاتر...
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە