پەیامی کورد ... فەرماندەی هێزە کانی ئەمریکا لە عێراق دەبێتە وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە
رۆژنامەی پۆلەتیکۆی ئەمریکی لەزاری سەرچاوەیەکی ناو دیموکراتەکان بڵاویکردەوە، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لوید ئۆستینی وەک کاندید بۆپۆستی وەزیری بەرگری دیاریکردوە کەناوبراو لەنێوان ساڵانی 2010 بۆ 2016 فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا بووە لەعێراق سەرپەرشتی چەندین ئۆپراسیۆنی دژی چەکدارانی داعشی لەعێراق و سوریا کردوە.
ئەوە سەرچاوەیە باسی لەوەکردوە، کاندیدکردنی لوید ئۆستینی وەک کاندید بۆپۆستی وەزیری بەرگری ئەمریکا دوای ئەوە هات دیموکراتەکانی بەرەگەز ئەفریقی فشاریان خستوەتەر سەر جۆ بایدن بۆ دیاریکردنی ئەو فەرماندە سەربازییە، لەگەڵ ئەوەشدا دوو کاندیدی دیکەش بۆ ئەو پۆستە ناویان دەهێنرێت، بەڵام کاندیدی بەهێز لوید ئۆستینە.
لوید ئۆستینی تەمەن 67 ساڵ فەرماندەیەکی سەربازی خانەنشینکراوە و پێشوتر فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بووە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا لەنێوان ساڵانی 2013 بۆ 2016 و لەوماوەیەدا سەرپەرشتی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعشی لەعێراق و سوریا کردوە، هەروەها لەساڵانی 2010 – 2011 فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا بووە لەعێراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە