پەیامی کورد... لە پۆرتوگال هەزار کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لە دەست داوە
پۆرتوگال زیاتر لە ١٠٠٠ حاڵەتی مردنی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە تۆمار کرد، بەرپرسی باڵای تەندروستی وڵاتەکەش هۆشداری دەدات لەسەر ئەوەی وڵاتەکە دەبێت ئامادەکاری بکات و خۆی بگونجێنێت لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوادا، لە کاتێکدا پلەکانی گەرما بەردەوامن لە بەرزبوونەوە.
بەرپرسی دەسەڵاتی تەندروستی پۆرتوگال گارسیا فریتاس بە ڕۆیتەرزی وت " پۆرتوگال لەنێو ئەو ناوچانەی جیهاندایە کە دەکرێت گەرما کاری تێ بکات. دەبێت زیاتر و زیاتر ئامادە ببین بۆ ئەو ماوەیەی کە پلەکانی گەرما بەرزن."
هەفتەی ڕابردوو پلەی گەرما لە پۆرتوگال ٤٠ پلەی سیلیزی تێپەڕاند. هەرچەندە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پلەکانی گەرما دابەزیون، فریتاس وتی هێشتا بۆ ئەم کاتەی ساڵەکە لەسەروو ئاستی ئاسایییەوەن.
دەسەڵاتی تەندروستی پۆرتوگال لە ماوەی ڕابردوودا ٢٣٨ حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی شەپۆلی گەرماکەوە تۆمار کردبوو، لە ٧ ی مانگی حەوتەوە بۆ ١٣ ی هەمان مانگ، بەڵام فریتاس وتی ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە ئێستادا تاوەکوو ١٨ ی مانگی حەوت بەرز بووەتەوە بۆ ١,٠٦٣ حاڵەت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە