پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات
ڕۆژی دووشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ستێڤن هیكی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا كە جەیمز سۆرنتن كونسووڵی بەریتانیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخ و دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە خرایە بەر باس و گفتوگۆ. پەیوەست بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداش هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پێویستە گرفتەكان لە چوارچێوەی دەستوور و لە ڕێگەی دیالۆگ چارەسەر بكرێت.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەختی لە بەردەوامی ووڵاتەكەی كردەوە لە پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە