بە پێی زانیارییەکان پالەوانێکی زۆرانبازی بە نای " هێرش کوردی " خەڵکی باشووری کوردستان نیشتەجێ لە ووڵاتی نەرویج وەکوو ڕێزلێنانێک لە بەرزی ئاڵای کوردستان بڕی ١٠ میلیۆن دۆلاری ڕەد کردەوە .
هەواڵەکان وا دەردەکەون کە هێرش کوردی لە سەر ناوی فێدراسیۆن " Norwegian Wrestling Federation (NWF) " بەشداری ئەم پاڵەوانەتییەی کردووە و لەو میانەدا کەسێکی هەرە دەوڵەمەندی خەڵکی عێراق کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت پێسنیارێکی گرینگی بۆ دەکات .
ئەو کەسە پێشنیاری ئەوەی بۆ دەکات کە لە جیاتی بەرز کردنوەی ئاڵای کوردستان ئەگەر ئاڵای عێراق بە کار بهێنێت ئەوە بڕی ١٠ میلیۆن دۆلار وەک پاداشت وەردەگرێت .
هێرش کوردی لە ووڵامی ئەم کەسەدا وەک کەسێکی کورد هەڵوێستی خۆی بۆ ووڵاتەکەی پێی ڕادەگەێنێت و دەڵێ : ئەمن کوردم ، تەنیا لە سەر ناوی کوردستان پاڵەوانەتی دەکەم ، گەلی کورد و نەتەوەکەم بۆ من جێگای شانازییە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە