پەیامی کورد ... گرینگ : لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەریدەخەن پێش ٧٠ ساڵ ڤیرووسی کۆرۆنا لە سەر شەمشەمە کوێرەکان بوونی هەبووە
لە توێژینەوەیەکی نوێ لیکۆڵەرەوان چۆنیەتی درووست بوونی ڤیرووسی کۆرۆنایان پێداچوونەوەیان بۆ کردووە . ئەوان تێگەیشتوون ئەم ڤیرووسە لەوانەیە بە ئەگەری زۆر ٤٠ - ٧٠ ساڵ پێس ئیستا لە شەمشەمە کوێرەکان دا بوونی هەبووە . ئەم دۆزراوەیە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی لێکۆڵینەوەیی دەربارەی ڕیشەکانی ڤیرووسی SARS-CoV-۲ ە کە هۆکاری درووست بونوی نەخۆشی نویی کۆرۆنای ١٩ هەژمار دەکرێت .
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ نیشان دەدات ڤیرووسی کۆرۆنا ی نوی کە هۆکاری بڵاوبوونەوەی گشتگیری کۆڤیدی ١٩ لە سەرتاسەری جیهان ە ، لەوانەیە یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٤٨ میلادی لە شەمشەمە کوێرەکان دا درووست بووبێت .
گرووپێک لە لێکۆڵەرەوانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی توێژەرەوانی زانکۆی ئیالەتی پینسیلڤانیا لەم لیکۆڵینەوەیەدا پاتۆژینی هۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆڤیدی ١٩ ی لەگەڵ نزیکترین ڤیرووس گەلی هاوبنەماڵەی خۆی لە شەمشەمە کوێرەکاندا هەڵسەنگاند .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە توێژینەوەکانی ڕابردوو نیشان یان دابوو شەمشەمە کوێرەکان ی جۆری سم ئەسپی ، کۆگایەک لە ڤیرووسگەلی کۆرۆنایان هەیە و بە ئەگەری زۆر سەرچاوەی ڤیرووسی SARS-CoV-۲ ن .
لێکۆڵەرەوان بە بەدواداچوون لە چۆنیەتی درووست بوونی ڤیرووسەکە لە تێپەڕبوونی کات تێگەیشتوون کە سێ بەش لە زانیاریەکانی ژنێتیکی یەکەی لە کاتی تێکەڵ بوونی دووبارەی " ڕکەمبیناسیۆن " بێ هیچ جۆرە گۆڕانکارییەک ماوەتەوە . شیکاری ئەم بەشانە نیشانیدا ڤیرووسی SARS-CoV-۲ و نزیکترین هاوبنەماڵەکانی ئەو لە شەمشەمە کوێرەکاندا بە ناوی RaTG۱۳ تیرەیەکی هاوبەشیان هەیە .
ئێستا ئەم پرسیارە مابووەوە کە ڤیرووسی مەرگباری RaTG۱۳ چ کاتێک لە باقی ڤیرووسەکانی کۆرۆنا جیا بووەتەوە . لەو جێگایەی کە لێکۆلەرەوان لە سەر ٣ بەش لە دی ئێن ئەی لێکۆڵینەوەگەلێکیان ئەنجامدا ، بە سێ هەرواری جیاوازەوە دەربارەی کاتی درووست بوونی ڤیرووسەکانی ژێر گرووپی بە دەستیان کەوتووە .
لێرەدا لێکۆڵەرەوان هۆشداری دەدەن لەو جێگایەی کە ئەم ڤیرووسە لە ٤٠ بۆ ٧٠ ساڵی ڕابردووەوە بوونی هەبووە ، ئەگەری ئەوەی کە لە جەستەی شەمشەمە کوێرەکان دا ڤیرووس گەلێکی کۆرۆنای دیکە بوونیان هەیە کە توانایی ئەوەی هەیە مرۆڤەکان بە خۆیەوە تووش بکات و گرفتار بکات
ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری " نیچێر میکرۆ بایۆلۆژی " بڵاو کراوەتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە