العرب : کازمی خەریکی تەشکیلی فڕاکسیۆنێکەلە دژی فڕاکسیۆنی النصر و بێزار کردنی هاوپەیمانی سائێروون

العرب : کازمی خەریکی تەشکیلی فڕاکسیۆنێکەلە دژی فڕاکسیۆنی النصر و بێزار کردنی هاوپەیمانی سائێروون

پەیامی کورد     ...    العرب : کازمی خەریکی تەشکیلی فڕاکسیۆنێکەلە دژی فڕاکسیۆنی النصر و بێزار کردنی هاوپەیمانی سائێروون .

ڕۆژنامەی العربی لەندەن لە شێکردنەوەیەکی خۆیدا ڕایگەیاند : موستەفا کازمی خەریکی تەشکیلی فڕاکسیۆنێکە بۆ بردنەسەرەوەی شانسی دووبارە بوونەوەی پۆستی سەرۆکوەزیرییەکەی و هەروەها لادانی فڕاکسیۆنی النصر بە رابەرایەتی عەیدەر عەبادی و درووستکردن بێزار بۆ هاوپەەیمانی سائێروون وەکوو فڕاکسیۆنی زۆرینە لەعێراق .

بە پێی ڕاپۆرتێک العرب ئەمڕۆ شەممە لە شیکردنەوەکەی خۆیدا نووسی : کۆڕ و کۆبوونەوەکانی حزبی شیعە لە عێراق بە نیگەرانییەوە هەنگاوە سیاسییەکانی موستەفا کازمی لە چوارچێوەی پیلانەکەی بۆ درووست کردنی بەرچاوڕوونی داهاتووی سیاسی خۆی چ لە ڕێگای تەشکیل حزبێک و یا خود فڕاکسیۆنێکی سیاسییەوە کە ووڵامدەری داواکارییەکانی خۆپیشاندەران و ناڕازییان و گەنجانی عێراقی بێت ، بە دواداچوون دەکات .

ئەم ڕۆژنامەیەە لە بەردەوامیدا بە ئاماژەدان بەوەی کە کازمی هێشتا نییەت و نیازی خۆی لەمبارەوە ئاسکرا نەکردووە ، لە بەردەوامیدا نووسی : هەواڵی دژ بە یەک نیشاندەری ئەوەی کە هەنگاوەکان و هەوڵەکانی ئەو دەربارەی تەشکیل کردنی فڕاکسیۆن و یاخود حزبێکی سیاسی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەڵسەنگاندنی کۆمەلایەتی دەستی پێکردووە .

العرب هەروەها بە ئاماژەدان بەوەی کە کازمی سەرەڕای پەیوەندی بەرفراوانی لەگەڵ حزبەکانی حێراقیدا پێش ساڵی ٢٠٠٣ و لە دواتریش هیچ زانیاری و ئەزموونێکی سیاسی نییە بەڵام سەرۆکایەتییەکەی لە سەر دەزگای هەواڵگری عێراق لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٦ تاکوو ٢٠٢٠ ئەو شانسەی پێدەدات تاکوو پێج و خەمەکان و فێڵ وزیرەکییەکانی سیاسی فێر ببێت و هەروەها جگە لەمانە ئەزموونێکی بالای لەو ماوەیەدا لە ڕێگای  بەدەستەوە گرتنی بەرپرسیاریەتی گەلی هاوتەرازی وەزیری دەرەوەی بە دەست هێناوە چوونکە پەیوەندی عێراق لەگەڵ عەرەبستانی زیندوو کردەوەو دۆسیەی پەیوەندی عێراق و توورکیاشی چاکسازی کرد 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە