بایز تاڵه‌بانی به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی و وه‌زیری پێشوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
بایز تاڵه‌بانی له بنه‌ماله‌ی تاڵه‌بانی بوه چه‌ندین ساڵ له‌سه‌ر پشك یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوه.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بایز تاڵەبانی، ”تێکۆشەری دێرین“ و وەزیری پێشووی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لێپرسراوی دەزگای چاودێریی دارایی یەكێتی، کۆچی دوایی کردووە.
جەختیش لەوە کراوەتەوە: ” بایز تاڵەبانی تێكۆشەرێكی دێرین و كەسێكی بە ئەزموون و شارەزای بواری ئیداری و دارایی بوو. لە ژیانیدا خزمەتی زۆری بە كوردستان كردووە و پیاوێكی سەرڕاست و خۆشەویستی ناو خەڵك بووە“.
بایز تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ له‌یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان به‌هۆی تێكچونی باری ته‌ندروستی كۆچی دوایی كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە